ملیۆنه‌ها یۆرۆ بۆ ریشەكەی مێسی
پێده‌چێت بڕیاری مێسی، به هێشتنه‌وه‌ی ریشی له جامی كۆپا ئه‌مریكا، له شوێنی خۆی بووبێت، چونكه رۆژنامه‌س لاناسیۆنی ئه‌رجه‌نتینی ئاشكرای كردووه ریشه‌كه‌ی مێسی ده‌سته‌واره‌یه‌كی بازرگانی تازه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Gilletteی جیهانی بۆ كه‌لوپه‌لی تراشكردن بۆ ده‌ستبه‌ر ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، كۆمپانیای ناوبراو بیر له‌وه ده‌كاته‌وه پاكێچێك بخاته به‌رده‌م مێسی، بۆ ئه‌وه‌ی رێكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بكات، كه تواناكانی كۆمپانیایه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ریشه گه‌وره‌كانیان به بێ ئازار بتراشن ده‌رده‌خات، ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ مێسی بگه‌نه رێككه‌وتن، وێنه‌ی ده‌گرن، به‌مه‌ش ریشه‌كه‌ی مێسی ده‌بێته خێر و به‌ركه‌وت و پاره‌یه‌كی چه‌ند ملیۆن یۆرۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
پێشتر هانده‌رێكی چیلیش، كه ئه‌و تۆپه‌ی مێسی له كاتی لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له یاری كۆتایی كۆپا ئه‌مریكای 2016 لێیداو گۆڵ نه‌بوو، چووه لای ئه‌و، رایگه‌یاندبوو كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه تۆپه‌كه به 27 هه‌زار یۆرۆ بۆ فرۆشتن نمایش بكات.
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ى بارسێَلۆنای ئیسپانی هێنده به‌ناوبانگه هه‌موو شتێكی پاره ده‌كات، ته‌نانه‌ت ریش هێشتنه‌وه‌یشی ملیۆنه‌ها یۆرۆی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات. ئه‌و تۆپه‌ی لێدانی سزایشی پێ له‌ده‌ستدا له بازاڕدا پاره‌یه‌كی زۆر ده‌كات.
پێده‌چێت بڕیاری مێسی، به هێشتنه‌وه‌ی ریشی له جامی كۆپا ئه‌مریكا، له شوێنی خۆی بووبێت، چونكه رۆژنامه‌س لاناسیۆنی ئه‌رجه‌نتینی ئاشكرای كردووه “ریشه‌كه‌ی مێسی ده‌سته‌واره‌یه‌كی بازرگانی تازه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای Gilletteی جیهانی بۆ كه‌لوپه‌لی تراشكردن بۆ ده‌ستبه‌ر ده‌كات”.
به گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌یه، كۆمپانیای ناوبراو بیر له‌وه ده‌كاته‌وه پاكێچێك بخاته به‌رده‌م مێسی، بۆ ئه‌وه‌ی رێكلام بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بكات، كه تواناكانی كۆمپانیایه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێ ریشه گه‌وره‌كانیان به بێ ئازار بتراشن ده‌رده‌خات، ئه‌گه‌ر له رۆژانی داهاتوو له‌گه‌ڵ مێسی بگه‌نه رێككه‌وتن، وێنه‌ی ده‌گرن، به‌مه‌ش ریشه‌كه‌ی مێسی ده‌بێته خێر و به‌ركه‌وت و پاره‌یه‌كی چه‌ند ملیۆن یۆرۆیی بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
پێشتر هانده‌رێكی چیلیش، كه ئه‌و تۆپه‌ی مێسی له كاتی لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له یاری كۆتایی كۆپا ئه‌مریكای 2016 لێیداو گۆڵ نه‌بوو، چووه لای ئه‌و، رایگه‌یاندبوو كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه تۆپه‌كه به 27 هه‌زار یۆرۆ بۆ فرۆشتن نمایش بكات.
ئه‌و پیاوه كه ناوی پیدرۆ ڤاسكێزه، له تازه‌ترین لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد كه نرخی تۆپه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام دایه‌و گوتى “كه‌سێك ئاماده‌یه 30 هه‌زار یۆرۆم بداتێ له به‌رامبه‌ر پێدانى تۆپه‌كه، به‌ڵام له راستیدا به تێپه‌ڕبوونی كات نرخه‌كه‌ی زیاد ده‌كات”.
هه‌روه‌ها ڤاسكێز گوتیشی “شتێكی نایاب ده‌بێت تۆپه‌كه هه‌ڵگرم، به‌ڵام مانه‌وه‌شی له ماڵه‌كه‌م له‌وانه‌یه تووشی مه‌ترسیم بكات، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ، ده‌یانه‌وێ به‌هه‌ر شێوازێك بێت تۆپه‌كه به‌ده‌ستبێنن”.
hamataqana
