بە فەرمی ... شێڤچینکۆ ئەركی راهێنەرایەتی ئۆکرانیای پێ سپێردرا
شێڤا جێگه‌ی میخایل فۆمینکۆی گرته‌وه پاش ئاسته خراپه‌که‌ی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه له یۆرۆ که سه‌رجه‌م سێ یارییه‌که‌ی دۆڕاند و هیچ گۆڵێکیان تۆمارنه‌کرد.
ئه‌ستێره‌که‌ی پێشووی میلان و چێڵسی و دینامۆکیێڤ به‌شێک بوو له ستافی راهێنه‌رایه‌تی ئۆکرانیا به‌ڵام جێگه‌ی راهێنه‌ری یه‌که‌می گرته‌وه.
شێڤچینکۆ گۆڵکاری مێژوویی ئۆکرانیایه به ٤٨ گۆڵ له ١١١ یاریدا وە یه‌که‌م یاری وه‌کو راهێنه‌ر به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا ده‌بێت له مانگی ٩ دا.
hamataqana
