دواجار ریاز بڕیاری دا
ریازمحەرەز گۆڵکاری یانەی لیستەری سیتی و ھەڵبژاردەی جەزائیر ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لە گواستنەوەی ھاوینە ریزی یانەی لیستەر سیتی ناسراو بە رێوییەکان جێی دەھێلی ، رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ریاز ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا لە ماوەی داھاتوو خزمەتی یانەی لیستەری کردووە بەڵام ئێستا دەیەوێت بچێتە ریزی تیپێکی تر بۆ ئەوەی ئاستی شایستە تر پێشکەش بکات، ھەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنا و ئەرسناڵ و چێلسی ھەوڵی بەدەست ھێنانی ئەم یاریزانە دەکەن و گرێبەستی باشیان پێشکەش کردوون بۆ ئەوەی درێسی تیپەکەیان بپۆشێت، محەرەز وەرزی ڕابردوو توانیان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە لە خولی پرێمەر لیگ.
کارزان کانەبی
