بارسا ڕازی بوو دەستبەرداری براڤۆ بێت
یانەی مان سیتی ئینگلیزی بەفەرمی گفت و گۆیەکانیان دەست پێکرد لەگەڵ یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە ئامانجی گواستنەوەی کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی یەکەمی تیپەکەی و ھەڵبژاردەی چیلی بفرۆشێت کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ئاستی شایستەی پێشکەش کردووە لەگەڵ یانەی بارسا و لە جامی کۆپا ئەمرێکاش توانی نازناوەکە بەدەست بھێنێت بۆ تیپەکەی، ئەنرێکی ڕاھێنەریش دەیەوێت دێر شتیگینی ئەڵمانی بکاتە ڕاھێنەری یەکەمی یانەکەی ، ھەرچەندە رۆیشتنی براڤۆ زیانی زۆری دەبێت بۆ یانەی بارسا ، یانەی مان سیتیش لە رێگەی پیپ گواردیۆلای ڕاھێنەری پێشووی یانەی بارسا ھەوڵی داوە گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە بکەن، ھەرچەندە سەرۆکی یانەی بارسا ھەوڵآ داوە ئەم گۆڵپارێزە بھێلنەوە بەڵام بەھۆی شتیگینی ئەڵمانیەوە دەیانەوێت ئەم گۆڵپارێزە بفرۆشن و شتیگینیش بەردەوام دەبێت،بارساش چاوی لەسەر چەند گۆڵپارێزەکە بۆ ئەوەی بیان گوازێتەوە ریزی تیپەکەی.
کارزان کانەبی
