ئەمڕۆ برایەتی روو بەرووی بەحری دەبێتەوە

ئەمڕۆ برایەتی روو بەرووی بەحری دەبێتەوە
ئەمڕۆ برایەتی روو بەرووی بەحری دەبێتەوە
لەمیانی یارییەکانی چوار گۆشەی زێرینی گەیشتن بۆ خولی نایابی یانەکانی عێراقی بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لە کاتژمێر ٤٥-٤ئێوارە لە شاری بەغداد لەسەر یاریگای یانەی کەرخ یانەی برایەتی لە دووەم یاری خۆیدا ڕووبەرووی یانەی بەحری دەبێتەوە بۆ ئەم یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە ئامادەکاری باشیان کردوە بۆ ئەوەی بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان بەدەست بھێنین، لە ئێستادا ھەر چوار یانەکەی چوار گۆشەی زێرین تەنیا یەک خاڵیان ھەیە بۆیە ھەموو یانەکان ئەمڕۆ چاویان لەسەر ئەوەیە کە بتوانن سێ خاڵی یارییەکە بۆ خۆیان یەک لای بکەنەوە، فاتیح حمە خانی ڕاھێنەری یانەی برایەتیش ئامادەکاری باشی کردوە بۆ ئەوەی ئەمڕۆ پلانی تۆکمە بۆ کوڕانی قەلاو منارە دابرێژێت و بتوانێ یەکەم سێ خاڵ بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
Top