خیسۆس دەچێتە مەدرید
ھەواڵەکان لە دەزگا راگەیاندنە جۆراوجۆرەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا گابرێل خیسۆس یاریزانی یانەی پاڵمیراسی بەرازیلی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا دەنگۆی چوونی گابرێل بۆ یانەی بارسا گۆڕاوە لە ئێستا ھەموو دەنگۆییەکان دەلێن خیسۆس ڕازی بووە بەوە گرێبەست لەگەڵ یانەی ریال مەدرید بکات، مانشێتی چەند رۆژنامەیەکی ئیسپانیش ئەوەیان بلاو کردۆتەوە کەوا یاریزانی ناوبراو بە گرێبەستێکی ٣٤میلۆن یۆرۆ بۆتە یاریزانی مێرەنگی ، ھاتنی ئەم یاریزانەش لەسەر داوای زێدانی ڕاھێنەر بووە بۆئەوەی ھێلەکانی ناو تیپەکەی باشتر بکات و ئەنجامی شایستە تر بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
