بۆچی ... به‌رشلۆنه گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ لۆكاس دین ئیمزا كرد؟
رۆژنامه‌ى مۆندۆ دیبه‌رتیڤۆى كه‌تالۆنى ئاشكراى كردووه به‌رشلۆنه به‌باشى زیانیوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ئیمزا بكات له‌سه‌ر حیسابى یاریزانان گایا و ریكاردۆ رۆدریگز و تیۆ هیرناندێز و سێرجیۆ ئیسكۆردۆ.
له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌م گرێبه‌سته‌ى ئه‌نجام داوه له‌وانه دین یاریزانێكى ته‌مه‌ن بچوكه بتوانێت له یاریه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان به‌شدارى بكات ،مانایى وایه ئاستێكى سه‌ر سورهێنهرى هه‌یه ، توانایى یارى كردنى هه‌یه له هه‌دروو هێلى هێرشبه‌ر و به‌رگرى.
له هه‌مان كاتدا لۆكاس له‌خولى ئیتاڵیا یارى ده‌كرد توانایه‌كى جه‌سته‌یى به‌هێزى به‌ده‌ست هێناوه ، وه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ یاریزانه نوێكه‌ى تر‌ى به‌رشلۆنه ئۆمتیتى هاوبهشیهكى به‌رگرى به‌هێز درووست بكه‌ن ،چونكه هه‌ردوو یاریزانه نوێكه‌ى بلوگرانه هاورێیهتیهكى به‌هێزیان هه‌یه.
hamataqana
