ریال مەدرید لە ریزبەندی گرانترین یانەی جیهان نەماوە

ریال مەدرید لە ریزبەندی گرانترین یانەی جیهان نەماوە
گۆڤاری فۆربسی بەناوبانگی ئەمریکی کە تایبەتمەندە بە جیهانی بزنس، لیستی نوێی گرانترین یانەکانی جیهانی ئاشکراکرد و ریال مەدرید پێشەنگی ئەو یانانەی لەدەستداوە کە بەبەهاترینن.

گۆڤارەکە ئاشکرایکرد هێشتا ریال مەدرید، بارسێلۆنا و مانچێستەر یونایتد لە نێو لیستی دە گرانترین یانەی جیهانن، لە کاتێکدا یانەی ریال مەدرید بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011ەوە پێشەنگی گرانترین یانەکانی جیهانی لەدەستداوە لە بەرژەوەندی یانەی دالاس کاوبۆیزی ئەمریکی.

یانەی بارسێلۆنا بۆ پلەی چوارەمی ریزبەندییەکە سەرکەوت بەبەهات 3.55 ملیار دۆلار، لە کاتێکدا ریال مەدرید بە 3.65 ملیار دۆلار لە پلەی دووەمە و دالاس کاوبۆی کە بەهاکەی 4 ملیارە لە پێشەنگە.


hamataqana
Top