لە لێدوانێكیدا پۆگبا رایگەیاند كە ئەمساڵ باڵۆن دۆر شایستەی رۆنالدۆیە
لە لێدوانێکیدا بۆ چەند رۆژنامەیەکی مەکسیکی، پۆل پۆگبای ئەستێرەی یانەی یۆڤینتۆس گوتی: چ لە وەرزی رابردوودا لەگەڵ یانەی ریال مەدرید چ لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکەیدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاستێکی بەرز و نموونەیی پێشکەشکردووە، هەر بۆیە رۆناڵدۆ بەبێ بوونی هیچ رکابەرێک شایەنی باڵۆن دۆرە.
لە درێژەی قسەکانیدا پۆگبا دەڵێت: راستە ئەمساڵ مێسی و گریزمان ئاستیان زۆر باشبوو، ئەوان لە یاریزانە گرنگەکانن، بەڵام من هەر رۆناڵدۆ بە شایستەی بالۆن دۆر دەزانم.
رۆژنامەوانانیش بەهۆی ئەم لێدوانانەی پۆگباوە، ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ئەو یاریزانە لە یانەی ریال مەدرید دەکەن.
hamataqana
