دواجار هێرشبەرەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەزامەندی نیشاندا بچێتە ریزی بەرشەلۆنەوە

دواجار هێرشبەرەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رەزامەندی نیشاندا بچێتە ریزی بەرشەلۆنەوە
رۆژنامەیەكی ئیسپانی بڵاوی كردەوە، هێرشبەرێكی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید رازی بوو پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی بەرشلۆنە بكات.

رۆژنامەی (موندو دیپۆرتیفۆ)ی ئیسپانی بڵاوی كردەوە : لوسیانو ڤیتۆی ئەرجەنتینی و یاریزانە تەمەن (23) ساڵانەكەی ئەتلەتیكۆ مەدرید بۆتە خواست یانەی بەرشلۆنە و هەردوولاش گەیشتوونەتە رێككەوتنی سەرەتایی.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی كردەوە : بەرشلۆنە گڵۆپی سەوزی لەلایەن یاریزانەكەوە بۆ پێكراوە و ئەگەر هەیە ئەم ڤیتۆ بكاتە بۆندی چوارەمی ئەم هاوینە.

یانەی بەرشلۆنە بۆ پتەوكردنی ریزەكانی هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەستێرە لاوەكان دەدات و بەدوای هێرشبەرێكیش دەگەرێت بتوانێت شوێنگرەوەیەكی باشی سێ هێرشبەرەكەی خۆی بێت لەكاتی پشوو پێدانیان یان بەشداری نەكردنیان لە یارییەكانی وەرزی داهاتوو.


hamataqana
Top