بۆ كارێكی خێرخوازی ئەردۆگان یاریەكی دۆستانە لەگەڵ یاریزانە بەناوبانگەكان ئەنجام دەدات

بۆ كارێكی خێرخوازی ئەردۆگان یاریەكی دۆستانە لەگەڵ یاریزانە بەناوبانگەكان ئەنجام دەدات
سەرۆك كۆماری توركیا لەگەڵ چەندین یاریزانی بەناوبانگی جیهان لەوانەی تۆتی و میسی و نەیمارو سوارێزو كەریم بنزیماو ئاردەتۆران و ئیتۆو درۆگباو چەندانیتر یاریەكی دۆستانە ئەنجام دەدات و داهاتەكەشی بۆ خێرخوازی دەبێت.

بڕیارە شەممەی داهاتوو 16/7/2016 لە كاتژمێر 8:45 خولەكی شەو لە یارەیكی دۆستانە لە وڵاتی توركیا رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە یاریەكی دۆستانە هاوشان لەگەڵ چەند یاریزانكی بەناوبانگ ئەنجام بدات.

یاریە دۆستانەكە ئامانج لێی ئاشتی و خۆشەویستی و كۆكردنەوەی داهاتە بۆ كارە خێرخوازیەكان.

ئەو یاریزانانەی بەشداری دەكەن بریتین لە هەریەكە (تۆتی ، میسی ، سوارێز ، كەریم بنزیما ، نەیمار ، مەڕادۆنا ، ئۆكاشا ، دیمبابا ، ئیدن هازارد ، كۆلۆتۆرێ ، ئاردا تۆران ، مایكڵ ئیسیان ، دیدیە درۆگبا ، بێر ئۆبامیانگ ، خافی هێرناندێز ، مارسێل دیسایی ، لەگەڵ چەند یاریزانێكیتریش.

هەروەها هەردوو راهێنەری بەناوبانگی وەرزشی فابیۆ كاپیلۆو خۆزێ مۆرینهۆ دوو تیپەكە ئامادەدەكەن و لەلایەن ساموێل ئیتۆوە سەرپەرشتی یاریەكە دەكرێت.


hamataqana
Top