ئەستێرەكەی ئیتاڵیا و یانەی سەندەرلاندی ئینگلیزی پەیوەندی بە ناپۆلیەوە كرد
ماڵپەری (سكای سپۆرت)ی ئیتاڵی بڵاوی كردەوە ، بەرپرسانی هەردوو یانەی سەندەرلاند و ناپۆلی گەیشتنە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی چوونی (جیاكیرینی) بۆ یاریگای سان پاولۆ.
لەبارەی نرخی یاریزاكە ، ئەم سەرچاوەیە روونی كردۆتەوە : جیاكیرینی بەبڕی (1.5) ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی سێ وەرز پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی كرد.
ئەو ئەستێرە ئیتاڵییە لەیارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و وەرزی رابردووش لەگەڵ یانەی بۆلۆنیا رۆڵێكی گرینگی گێرا و هاوكارێكی باشی تیپەكەی بوو.
hamataqana
