پوگبا ھەمووانی سەرقال کردووە
ھەرچەندە دەەنگۆی رۆیشتنی پول پوگبا بۆ یانەکانی مان یونایتد و ریال مەدرید سەرجەم دەزگا راگەیاندنەکانی جیھانی بەخۆی سەرقال کردووە و پولیش ھەر رۆژێک قسەیەک دەکات لەسەر چارەنووسی خۆی ، پوگبا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە ئایندەیەکی نزیک پەیوەندی بە خولی ئینگلیزی دەکات و لە ریزی یانەی مان یونایتد یاری دەکات لە وەرزی نوێ لە گواستنەوەی ھاوینەش کارەکانی گواستنەوەی بۆ یانەی شەیتانەکان بە کۆتایی دێت، رۆژنامەی سەنی بەریتانیش ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئەم یاریزانە فەرەنسیە دەگەرێتەوە یانەی مان یونایتد بە شێوەیەکی تایبەت قسەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی مان کردووە بۆ ئەوەی بگاتە رێکەوتن لەگەڵیان رێکەوتنەکەش تاڕادەیەک رێکەوتی کەسییە بڕی گواستنەوەی ئەم یاریزانەش بۆ یانەی مان دەگاتە ١٠٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی کە ئەوەش پارەیەکی زۆرە لە مێژووی یانەی شەیتانەکان ، ئیدارەەی یانەی خانمە پیرەکەش ڕازی بووە بەم رۆیشتنەوە بەھۆی ئەوەی کە پارەیەکی زۆر قازانج دەکات و کۆگای یانەکەش پڕ دەبێتەوە لە پارەی رۆیشتوو بۆ کڕینی یاریزانان.
کارزان کانەبی
