تۆران بۆ خاتری بارسا ، ئینگلیزیەکانی ڕەت کردەوە

تۆران بۆ خاتری بارسا ، ئینگلیزیەکانی ڕەت کردەوە
تۆران بۆ خاتری بارسا ، ئینگلیزیەکانی ڕەت کردەوە
ئەردە تۆران یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و ھەڵبژاردەی تورکیا لە رێگەی ئەحمەد پۆلۆت بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە تۆران دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زۆرتر لە ریزی یانەی بارسا بێت بۆ ئەوەی بتوانێ ئاستی باشتر پێشکەش بکات لە داھاتوو ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە لە یانەی بلوگرانا و درێژە بەکاروانی وەرزشی خۆی دەدات، ، پۆلۆت بۆ رۆژنامەکانی ئینگلیزی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە تۆران لە ڕابردوو ئەنجامی باشی بەدەستھێناوە لە خولی ئیسپانی لەگەڵ یانەکان بۆیە دەوێت بەردەوام بێت لە تۆمارکردنی ئەنجامەکان لەگەڵ یانەی بارسا ، گوتیشی ئەردە چەندین گرێبەستی خولی ئینگلیزی ڕەتکردۆتەوە لەبەر خاتری یانەی بارسا کە ھاتۆتە باشترین یانەی جیھان بۆیە بیر لە رۆیشتن ناکاتەوە ھەریەک لە یانەکانی ئەرنساڵ و چێلسی لە ھەوڵی ئەوەدابوون بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن ، بەڵام ئەو مانەوەی پێ باشتربوو لە یانەی بارسێلۆنا لە رۆیشتنی.
کارزان کانەبی
Top