لۆکاس بووە کەتالۆنی
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەفەرمی ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا گرێبەستی لەگەڵ یاریزان لۆکاس دین مۆرکردوە بۆ بەھێزکردنی ریزی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ خولەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی پێش ساڵ ئەم یاریزانە بەرگری یانەی بارسای کەتالۆنی دەپۆشێت، گرێبەستەکەشی بڕی ١٦ملیۆن و نیوە لۆکاسی بەڕەگەز فەرەنسی لە یانەی پاریس سان جێرمانەوە پەیوەندی بە یانەی بارسا کردووە لەسەر داوای خۆی کە ئارەزووی زۆری ھەبووە لە مێژووی خۆی یاری بۆ یانەی بارسا بکات و خەونەکەشی بە زوویی ھاتە جێ کە یانەی رۆماش ھەوڵی زۆری دابوو بۆ ئەوەی دین ڕازی بکات بۆ یاری کردن لە خولی کالچۆ بەڵام بەرپرسانی بارسا دەست پێشخەر بوون لە مۆرکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم یاریزانە لاوە بۆ ئەوەی لە دوا رۆژ بیکەنە ئەستێرە لە یانەی بلوگرانا، کە بەرنامەی بەرپرسانی یانەی بلوگرانا گرنگی دانە بە یاریزانانی لاو و درووست کردنیان بۆ داھاتووی یانەکە و سوود گەیاندن بە تیپی بارسا لە خولەکانی ئەوروپا.
کارزان کانەبی
