برایەتی یەكەم خالی لە چوار گۆشەی زێرینی خولی پلە یەكی عێراق بە دەستهێنا
لە یاریگەی شەعب لە شاری بەغداد یانەی برایەتی رووبەرووی یانەی سەناعات كەهربائیە بووە و یارییەكەش بە ئەنجامی (1-1)گۆڵ یەكسانبوون تاكە گۆڵی برایەتی لە رێگەی یاریزان سەفین مەنسور لەسەرەتای گێمی دووەم تۆماركرا.
لە یارییەكی تردا هەردوو یانەی بەحری و حوسێن بە ئەنجامی گۆڵێك یەكسانبوون.
بەم ئەنجامە لە جەولەی یەكەم هەر چوار یانەی خاوەن یەك خال-ن و یارییەكانی جەولەی دووەم لە رۆژی شەممە ئەنجام دەدرێت بەمشێوەیە:
بەحری - برایەتی یاریگەی كەرخ
سەناعات كەهربائیە - حوسێن یاریگەی شەعب
یارییەكان كاتژمێر 5ی ئێوار ئەنجام دەدرێت.
رێبین رەمزی
