بارسێلۆنا سێیەم گرێبەستی لەم هاوینەدا راگەیاند

بارسێلۆنا سێیەم گرێبەستی لەم هاوینەدا راگەیاند
یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێیه‌م گرێبه‌ستى هاوینه‌ى به‌سه‌ركه‌وتووى جێبه‌جێكرد.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ نزیك له‌ یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، لۆكاس دین فه‌ره‌نسى و یاریزانى پێشووى یانه‌ى پاریس سان جێرمان به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌یوه‌ندى به‌ بارساوه‌ كردووه‌و ده‌بێته‌ سێیه‌م گرێبه‌ستى یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ بۆ وه‌رزى نوێ.

دین وه‌رزى رابردوو به‌ خواستن رووى له‌ رۆما كردو به‌ هاتنیشى بۆ بارسا شوێنى جۆردى ئه‌لبا له‌ پێكهاته‌كه‌ى ئینرێكى ده‌گرێته‌وه‌.



hamataqana
Top