مۆدریچ ئامادەی دادگابوو

مۆدریچ ئامادەی دادگابوو
لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی هەڵبژاردەی کرواتیا و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبەردەم دادگادا ئامادەبوو بەمەبەستی شایەتیدان لە دۆسێیەکی گەندەڵی ملیۆنان دۆلار کە چەندین بەرپرسی یانەی دینامۆ زاگریبی کرواتی تێدا تۆمەتبارکراوە.

دەستەی نەهێشتنی گەندەڵی مۆدریچی بردە بەردەم دادگا، بەڵام دووپاتیکردەوە ئەو یاریزانە هیچ تۆمەتێکی ئاراستە نەکراوە، تەنیا ئەوە نەبێت کە قسەکانی بە کلیلی سەرەکی دۆسێیەکە دادەنرێت.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە مۆدریچ لە دادگا پرسیاری لێکراوە لەبارەی دەستەوارەی رۆیشتنی لە یانەی دینامۆ زاگریبەوە بۆ یانەی تۆتێنهام لە ساڵی 2008 و هێشتا هیچ وردەکارییەک لەوبارەیەوە دیار نیییە.

دادگای کرواتیا تۆمەتی ئاراستەی هەریەکە لە زدراڤکۆ مامیچی سەرۆکی پێشووتری دینامۆ زاگریب و زۆرانی برای کە راهێنەری یانەکە بووە کرد، و بەبەرپرسی دانان لە بەکارهێنانی دەسەڵاتەکانیان بۆ بەرتیلدان و ئاسانکاری بۆ کارەکانیان و خۆدزینەوە لە باج و گەندەڵی.

ئەوەی دادگای کرواتیا لێی دەکۆڵێتەوە بڕی 16 ملیۆن یۆرۆیە کە زیاتر لە 12 ملیۆنی چووەتە گیرفانی ئەو دوو برایەوە لە رێگەی فرۆشتنی یاریزانان لە پرۆسەی نادیار و نایاساییدا.


hamataqana
Top