ئارسیناڵ ئامادەیە بۆ هیگواین جیرۆ و 60 ملیۆن یۆرۆ بدات

ئارسیناڵ ئامادەیە بۆ هیگواین جیرۆ و 60 ملیۆن یۆرۆ بدات
یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ئامادەیە لەپێناو بەدەستهێنانی تواناکانی گۆنزالۆ هیگواین بڕێک پارە و یاریزانێکی بداتە یانەی ناپۆلی ئیتاڵی.

یانەی ئارسیناڵ هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی گۆنزالۆ هیگواین چڕکردووەتەوە و یانەکە ئامادەیە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی ئەو یاریزانە، ئۆلیڤیێ جیرۆ و بڕی 60 ملیۆن یۆرۆش بدات یانە ئیتاڵییەکە.

پێشتر یانەی پاریس سانجێرمانیش بەهەمان شێوەی گەنەرز هەوڵی گواستنەوەی هیگواینی دابو، تەنانەت ئەو یانە فەرەنسییە ئامادەیە بڕی94 ملیۆن یۆرۆ بدات وەک مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

لەلایەن خۆیەوە یانەی ناپۆلی رایگەیاندبوو، هەر یانەیەک ئامادەبێت پارەی مەرجی هەڵوەشاندەوەی گرێبەستی هیگواین بدات، یانەکە ئامادەیە دەستبەرداری هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ببێت.


hamataqana
Top