گریزمان لە سانجێرمان داواكراوە
دوای ئەوەی وەرزی رابردوو ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید پێشکەشکرد، دواتریش لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا پلەی دووەمی یۆرۆیان بەدەستهێنا و بەتۆمارکردنی شەش گۆڵ بووە گۆڵکاری پاڵەوانیەتییەکە و وەک باشترین یاریزانی یۆرۆش دەستنیشانکرا، یانەی پاریس سانجێرمان ئامادەیە 80 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە بداتە رۆخی بلانکۆس.
یانە فەرەنسیەکە دەیەوێت گریزمان بکاتە شوێنگرەوەی ئیبراهیمۆڤیچ و بەهێنانی گۆڵکارەکەی یۆرۆ کێشەی هێرشبەر لەیانەکەیدا چارەسەربکات.
ئەمە جاری یەکەم نییە کە پاریس سانجێرمان داوای گریزمان دەکات، بەڵام یانە ئیسپانییەکە لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە گریزمان داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
گریزمانی تەمەن 25 ساڵ، لە ساڵی 2014 ەوە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی فەرەنساوە کردووە و پێشتریش یاری بۆ یانەی ریال سۆسیدادی ئیسپانی کردووە.
hamataqana
