سیسۆکۆ لە لایەن زێدانەوە داواكراوە

سیسۆکۆ لە لایەن زێدانەوە داواكراوە
دوای ئەوەی سیسۆکۆ وەک ئەستێرەیەک لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرنسا لە یۆرۆ درەوشایەوە، زێنەدین زێدان، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ئەو یاریزانەی کردۆتە ئامانج و هەوڵ دەدات هێڵی بەرگری یانەی شاهانە بە هێنانی ئەو یاریزانە تۆکمە بکات.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرتس، بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی نیوکاسڵ نرخی 40 ملیۆن یۆرۆی بۆ فرۆشتنی سیسۆکۆ داناوە، یانەی ڕیال مەدریدیش لەسەر داوای زێدان لە هەوڵی ڕازیکردنی یاریزانەکە دا دەبن، کە بە پێی هەواڵەکان مەحاڵە دوای دابەزینی یانەی نیوکاسڵ لە پرێمەر لیگ لەم وەرزە بۆ ئەو یانەیە یاری بکات.

سیسۆکۆ کە تەمەنی 26 ساڵە لە ساڵی 2013 بە بڕی 2 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی نیوکاسڵ کرد، لە ئیستەدا یانەکانی مانچێستەر سیتی و یۆنایتد و لیستەر سیتی خوزیارن گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە فەرەنسییە واژوو بکەن.


hamataqana
Top