مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا رایگەیان كە لە توانایدایە لە ئۆڵد ترافۆردیش مێژوو دروستبكات

مۆرینیۆ لە لێدوانێكیدا رایگەیان كە لە توانایدایە لە ئۆڵد ترافۆردیش مێژوو دروستبكات
لە تازەترین لێدواندا، (جۆزێ مۆرینیۆ) ڕاهێنەری تازەی شەیتانە سوورەکان گوتی دەتوانم لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتد لەسەر یاریگای ئۆڵد ترافۆرد مێژووێکی شایستە تۆمار بکەم.

لەم بارەیەوە، مۆرینیۆ لە لێدوانێکدا بۆ سایتی (فۆر فۆر تو) ئاشکرای کرد کە زۆر بە پەرۆشە لەسەر یاریگای ئۆڵد ترافۆرد درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات، سپێشەڵ وان گوتیشی ” کاتێک بۆ یەکەمین جار چوومە ئەو یاریگایە، توانیم لەگەل یانەی پۆرتۆ چامپیۆنزلیگ بەدەست بهێنم، من مێژووم بۆ خۆم لەگەڵ بۆرتۆ و چێلسی و ئینتەر میلان و ڕیال مەدرید بەدەستهێناوە، دەتوانم لەگەڵ مانچێستەر یۆنایتدیش هەمان شت دووبارە بکەمەوە.

ئاشکرایە، کە مۆرینیۆ بەم دواییە پۆستی ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی لە ئەستۆ گرت، لەگەڵ دەستپێکی کارەکەشی چەندین یاریزانی ئاست بەرزی بەرەو قەڵای شەیتانە سوورەکان هێنا، کە گرنگترینییان (زلاتان ئیبڕاهیمۆڤیچ ) بوو، کە ئەمساڵ درێسە سوورەکەی شەیتانە سوورەکان دەپۆشێت.



hamataqana
Top