مۆرینۆ دەچێتە مان سیتی

مۆرینۆ دەچێتە مان سیتی
مۆرینۆ دەچێتە مان سیتی
رینالدۆ بەرێوەبەری ھونەری یانەی ئەتلەتیکۆ ناسیونالی کۆلۆمپی ئەوەی ئاشکرا کردوە کەوا یاریزانی یانەکەیان مارلۆس مۆرینۆ لە رێگایە بۆ ئەوەی بچێتە ریزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی روێدای یانە کۆلۆمبیەکە ئەوەی ئاشکرا کردوە بۆ پێگەی فۆرفۆرۆ تو کەوا گواستنەوەی مارلۆس بەم نزیکانە دەبێت بۆ ریزی یانە ئینگلیزیەکە ئەویش لە رێگەی بەرێوەبەری کارەکانی ئەم یاریزانە ، ھێنانی ئەم یاریزانەش بۆ ریزی یانەی مان سیتی دوای ئەوەی دێت کە لە یارییەکانی پێشکەش کۆتایی جامی لیپەرتادۆس ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردو و تیپەکەی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە ، مۆرینۆی تەمەن ١٩ساڵ لە بەرنامەی پیپ گواردیۆلا و مان سیتیە بۆ ئەوەی بتوانن سوود لەم یاریزانە وەربگرن و ئاستی شایستەی پێشکەش بکات لە خولی ئینگلیزی.
کارزان کانەبی
Top