بێلی دەچێتە خولی چینی
یانەکانی وڵاتی چین ئەمساڵ بازاری گواستنەوەی یاریزانانیان قورخ کردووە بە پێدانی گرێبەستی گران بەھا بە یاریزانانی ئەوروپا بۆ گواستنەوەیان بۆ خولی چینی و بەھێزکردنی خولەکەیان، ئەمجارەش یانەی شاندوگ لیونگی چینی گرێبەستی لەگەڵ یاریزان و ۆگڵکاری ھەڵبژاردەی ئیتالیا جرازیانۆ بێلی ھێرشبەری یانەی ساوسامپۆن و ھەڵبژاردەی ئتالیا مۆرکردووە لە ھاوینی ئەمساڵیش ئەم یاریزانە دەچێتە خولی چینی ، بێلی تەمەن ٣٠ساڵ لە یانەی فینۆردی ھۆڵەندییەوە پەیوەندی بە یانەی ساوسامپۆتنی ئینگلیزی کردووە لە ساڵی ٢٠١٤ ٨١ یاریشی لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و ٣٠گۆڵیشی تۆمارکردووە لە جامی یۆرۆش لە فەرەنسا ئاستێکی باشی لەگەڵ ئێتالیا پێشکەش کردووە.
کارزان کانەبی
