شۆرلی دەچێتە دۆرتمۆند
رۆژنامەکانی وڵاتی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا یانەی فۆلسبۆرگی وڵاتەکەیان لای نییە لەسەر رۆیشتنی ئەندرییە شۆرلی یاریزانی یانەکەیان بۆ ریزی یانەی برۆسیا دۆرتمۆند بەڵام بە پێدانی بڕێک پارە بۆ یانەکەی فۆلسبۆرگ رۆژنامەی سپۆرت بێلدی ئەڵمانی ئەوەی ئاشکرا کردووە یانەی دۆرتمۆند ئامادەیە بڕی ٢٥ملیۆن یۆرۆ بدات لەبەرامبەر گواستنەوەی شۆرلی بۆ یانەکەیان ، بەڵام فۆلسبۆرگ داوای بڕی ٣٠ بۆ ٣٢ ملیۆن یۆری لە یانەی دۆرتمۆند کردوە بۆ دەستبەرداربوون لەم یاریزانە، چونکە لە کاتی خۆی یانەی فۆلسبۆرگ پارەیەکی زۆری داوە بۆ ھێنانی ئەم یاریزانە لە یانەی چێلسیەوە بۆ خولی ئەڵمانی شۆرلی ٢٧ساڵ ٦٣ یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامداوە و١٣ گۆڵی تۆمارکردوە ١٠ گۆڵیشی درووست کردوە بۆ ھاورێیەکانی ، ھێنانی ئەم یاریزانەش بۆ ریزی دۆرتمۆند لەسەر داوای تۆماس توخێلی ڕاھێنەری تازەی یانەکەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٩ لە یانەی ماینز سەرپەرشتی شۆرلی کردووە.
کارزان کانەبی
