ماریۆ چاوی لەسەرە

ماریۆ چاوی لەسەرە
ماریۆ چاوی لەسەرە
یانەی چێلسی ئینگلیزی بەردەوامە لە خۆ بەھێز کردن و ھێنانی یاریزانان بۆ ئەوەی بتوانێ وەرزی نوێ خولی ئینگلیزی بە بەدەستھێنانی ئەنجامی شایستە دەست پێ بکات، بەرپرسانی یانەی ئینگلیزی چاویان لەسەر تواناکانی خواو ماریۆی یاریزانی سپۆرتیگ لشبۆنەی پورتوگالی و ھەڵبژاردەی پورتوگالە کە لە چەند رۆژی ڕابردوو توانی ئاستی شایستە پێشکەش بکات و نازناوی جامی یۆرۆی ئەوروپاش لەگەڵ وڵاتەکەی بەدەست بھێنێت، بۆیە بەرپرسانی یانەی چێلسی ئارەزووی ئەوە دەکەن لە گواستنەوەی ھاوینە ئەم یاریزانە بگوازنەوە ریزی یانەکەیان، رۆژنامەکانی وڵاتی بەریتانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەو یانەی بلوز ئامادەیە بڕی ٤٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بداتە یاریزان ماریۆ لەبەرامبەر یاری کردنی بۆ یانەی چێلسی ، بەڵام تاکو ئێستا یانەی لشبۆنە ھیچ شتێکیان لەبارەی ئەم یاریزانە ئاشکرا نەکردووە بەھۆی سەرقالی ماریۆ بە ئاھەنگەکانی بەدەستھێنانی نازناو لە وڵاتەکەی ڕەنگە لە رۆژانی داھاتوو چوون و نەچوونی ئەم یاریزانە بۆ خولی ئینگلیزی ئاشکرا بێت.
کارزان کانەبی
Top