یاریزانێکی بارسا دەچێتە خولی ئینگلیزی
یانەکانی خولی ئینگلیزی لە ئێستاوە دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردووە بۆ وەرزی نوێ خولەکانی ئەوروپا و ناوەخۆی وڵاتەکانیان بۆیە دەستیان بە ھەڵمەتی کۆکردنەوەی یاریزانان کردووە لە یانەکانی تر، یانەی ویست ھامی ئینگلیزیش لە ئێستاوە لە ھەوڵی ئەوەیە دڵی یاریزانی یانەی بارسێلۆنا تۆماس ڤێرمایلین ڕازی بکات بۆ ھاتنی بۆ ریزی یانەکە لە خولی ئینگلیزی ، رۆژنامەکانی وڵاتی بەریتانیاش ئەوەیان بلاو کردۆتەوە کەوا یانەی ویستھامی ئینگلیزی ھەموو ھەولێکی داوە ئەم یاریزانەی بارسا بڕفێنێتە ریزی یانەکەی بۆ ئەوەی لە وەرزی نوێ سوود لەتواناکانی ببینێت ، یانەی ئەنتەر میلانی ئیتالیش لە ئیتالیەوە چاوی لەسەر ئەم یاریزانە بەلجیکیەیە بۆ ئەوەی بیکاتە ئامانجی خۆی و ببیاتە ریزی یانەی ئەنتەرو لە خولی کالچۆ ڕکابەری بکات لەگەڵ یانەکانی تر، تاکو ئێستاش یانەی بارسا ھیچ شتێکی بەفەرمی لە بارەی رۆیشتنی ئەم یاریزانە ئاشکرا نەکردووە و بۆیە لە رۆژانی داھاتوو چارەنووسی ئەم یاریزانەش یەک لای دەبێتەوە لەگەڵ بلوگرانا.
کارزان کانەبی
