پوگبا لە ئیتالیا دەمێنێتەوە

پوگبا لە ئیتالیا دەمێنێتەوە
پوگبا لە ئیتالیا دەمێنێتەوە
مینۆ رایۆلا بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی فەرەنسی پول پوگبا ئەوەی ئاشکرا کردووە کەوا پوگبا ناچێتە ھیچ خولێک و لەگەڵ خانمە پیرەکە بەردەوام دەبێت،مینۆ ئەوەشی بە بەرپرسانی یانەی یۆڤی ڕاگەیاندوە کە پوگبا ناچێتە یانەی مان یونایتد و لەگەڵ خانمە پیرەکە درێژە بە ئەنجامە باشەکانی دەدات لە داھاتوو،ھەر چەندە لەر ۆژانی ڕابردوو ئەوە ئاشکرا کرابوو کە پوگبا لەبەرامبەر ١٢٠ملیۆ یۆرۆ دەچێتە یاریگای ئۆلترافۆرد درێسی یانەی مان یونایتد دەپۆشێت لە خولی ئینگلیزی ، ھەر چەندە ریال مەدریدی ئیسپانی تاکو ئێستا دەستبەرداری ئەم یاریزانە نەبووە بۆ زۆربەی کات چاوی لەسەرە بۆ ئەوەی ببیاتە ریزی یانەی شاھانە، ، پوگبای تەمەن ٢٣ساڵ گرێبەستەکەی لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ یانەی خانمە پیرەکە بە کۆتایی دێت، مینۆ ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە بەرپرسانی یانەی یۆڤی بیر لە دەستبەرداربون لە پوگبا ناکەنەوە بۆیە ئەوان دەیانەوێ درێژە بە کاروانی وەرزشیی خۆی بدات لە وڵاتی ئیتالیا کە لەم یانەیە دەرکەوتووە، گوتیشی بەرپرسانی یانەی خانمە پیرەکە گرنگی زۆر بەتواناکانی یاریزانە ئەستێرەکانیان نایانەوێ دەستبەرداریان بن، بوگپا لە جامی یۆرۆش ئاستی شایستەی لەگەڵ ھەڵبژاردەی کەلەشێرەکان پێشکەش کردوو توانی پلەی دووەمی خولەکە لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەدەست بھێنێت.
کارزان کانەبی
Top