دیمتری پایێ لە لایەن دایكی رۆنالدۆوە هیرشێكی توندی كرایە سەر

دیمتری پایێ لە لایەن دایكی رۆنالدۆوە هیرشێكی توندی كرایە سەر
دوای ئەوەی کوڕەکەی بەهۆی خۆپێکدادانێکی توند لەگەڵ پایێ تووشی پیکان هات و نەیتوانی لە یاری کۆتایی یۆرۆ بەرانبەر فەرەناس بەردەوام بێت، دایکی ڕۆناڵدۆ هێڕشێکی توندی بۆ سەر یاریزانە فەرەنسییەکە دەستپێکرد.

لەم بارەیەوە، (دۆلۆریس ئەڤێرۆ) دایکی رۆنالدۆ لە پەیجی تایبەتی خۆی لە (تویتەر) وێنەیەکی ڕۆناڵدۆی بڵاو بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی” ناتوانم کوڕەکەم بەهۆی ئەو پێکانەوە بەم شێوەیە ببینم، تۆپی پێ بۆ لێدانی تۆپە نەک ئازاردانی یاریزانی ڕکابەر، ئەوەش ئاماژەیەکە بۆ پایێ کە بە ئەنقەست ئازاری ڕۆناڵدۆی داوە.

ئاشکرایە، کە ڕۆنالدۆ بەهۆی پێکانێکی سەخت لە خولەکی 25 یارییەکەی جێهێشت ، بەڵام وێرای ئەوە یاریزانانی پورتوگال ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد و توانیان لە گێمی دووەمی زیاد کراو بە گۆڵێکی کوشندەی ئایدێر سەرکەوتن تۆمار بکەن.



hamataqana
Top