بزانە فەرەنساو پۆرتوگال هەرکامیان نازناوی یۆرۆ ببەنەوە چەند ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن

بزانە فەرەنساو پۆرتوگال هەرکامیان نازناوی یۆرۆ ببەنەوە چەند ملیۆن یۆرۆ وەردەگرن
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی خەڵاتەکانی یاری کۆتایی ئاشکرا کردوو بڕی ٨ ملیۆن یۆرۆ بۆ یەکەم و پاڵەوانی یۆرۆ و بڕی ٥ ملیۆن یۆرۆ بۆ دووەمی یۆرۆی ٢٠١٦ داناوەو لە ئەگەری بوونە پاڵەوانی هەریەکە لە پۆرتوگال یان فەرەنسا ئەو بڕە پارەیەیان پێ دەدرێت.

بەڵام لەئەگەری بردنەوەی فەرەنسا کۆی گشتی بە بڕی ٢٦.٥ ملیۆن و نیو یۆرۆ وەردەگرێت و لەئەگەری دۆڕانیشی بە پۆرتوگال ئەوا بڕی ٢٣.٥ ،ملیۆن یۆرۆ خەڵات دەکرێت.

هەروەها ئەگەر پۆرتوگال نازناوەکە بباتەوە لە فەرەنسا ئەوا بە کۆی گشتی بڕی ٢٥.٥ ملیۆن نیو یۆرۆ خەڵات دەکرێت و لە ئەگەری دۆڕانیشی ئەوا بڕی ٢٢.٥ ملیۆن یۆرۆ خەڵاتی دەکرێت.


hamataqana



Top