لێدوانی ڕاهێنەر و چەند یاریزانێكی فەرەنسا پێش یارەكەی ئەمشەوی کۆتایی یۆرۆی 2016دا
سەرەتا لۆرێسی گۆڵپارێز لێدوانی داو ڕایگەیاند" لە یاری کۆتایی هیچ هەڵبژاردەیەک لەویتر باشتر نیە پێم وایە هەردوو هەڵبژاردە هاوتان،بوونی متمانە لە لایەن ئێمەو هاندەران وامان لێ دەکات بتوانین نازناوەکە بەدەست بێنین.
سەبارەت بە ئاستی رۆناڵدۆ لۆرێس وتی" کریستیانۆ رۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە ، ناکرێت ئێمە نرخی ئەو کەمبکەینەوە ،بەڵام پۆرتوگال زیاتر لە ئەستێرەیەک لە ڕیزەکانی هەیە.

دواتر باکاری سانیا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان داو رایگەیاند" بە بڕوای من هەردوو هەڵبژاردە وەکوو یەک ٥٠ بە ٥٠ هەلی بردنەوەی نازناوەکەیان هەیە، سبەی ئامانجی ئێمە تەنها ئەوەیە هاندەران بە دڵخۆشیەوە لە یاریگای دۆ فرانس بچنە دەرەوە.
دواتر سانی باسی رۆناڵدۆ کردوو وتی"هەمووان دەزانن رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی جیهانە، بۆیە دەبێت بە وریاییەوە چاودێری جوڵەکانی بکەین.

دواتر ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دیدیە دیشامپ ڕایگەیاند" بردنەوەی یاریەکەو نازناوەکە ئامانجی ئێمەو هەموو فەرەنسیەکانە بۆیە دەبێت خۆمانی بۆ ماندوو بکەین بۆ هێنانە دی ئەم ئامانجە، چونکە هاندەرانی فەرەنسا چاوەڕوانی بردنەوەی نازناوەکە دەکەن.
دواتر ستایشی ئاستی هێڕشبەری هەڵبژاردەکەی گریزمانی کردوو ڕایگەیاند کە ئەو کاسایەتیەکی بەهێزی هەیە لە یاریگادا ئێمە سەربەرزین بەو ئاستەی ئەو لە یاریگای پێشکەشی دەکات.
لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا هیچ ڕێگەیەکتان بۆ راگرتنی رۆناڵدۆ داناوە؟ دیشامب وتی من بیرم لەوە نەکردۆتەوە ڕێگایەکی ڕاستەقینە بۆ ڕاگرتنی ئەو یاریزانە دابنێم.

hamataqana
