چەند زانیاریەك لەسەر یاری کۆتایی ئەمشەوی نێوان فەرەنساو پۆرتوگال بزانە

چەند زانیاریەك لەسەر یاری کۆتایی ئەمشەوی نێوان فەرەنساو پۆرتوگال بزانە
ئەمشەو یاری کۆتایی یۆرۆی ٢٠١٦ لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسای میوانداری پاڵەوانێتیەو پۆرتوگال کاتژمێر ١٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگای دی پرانس لە پاریس ئەنجام دەدرێت.

وڵاتی فەرەنسا ٦٨٠٠ پۆلیسی لە ناوەوەو دەرەوەی یاریگا بۆ چاودێڕیکردنی یاریەکە تەرخان کردووە لە ترسی هەر کردەوەیەکی تیرۆرستی.

هەردوو هەڵبژاردە لە مێژوویاندا ٢٤ جار ڕووبەڕووی یەکبونەتەوەو تێێدا هەڵبژاردەی فەرەنسا باڵادەستە و توانیویەتی لە ١٨ یاریدا سەرکەوتن تۆمار بکات و پۆرتوگالیش تەنها لە ٥ یاریدا براوە بووە و تەنها لە یەک یاریدا بەرامبەربوون.

فەرەنسا توانیویەتی ٤٩ گۆڵ تۆمار بکات و هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش تەنها ٢٨ گۆڵی تۆمار کردووە.
لە یۆرۆ هەردوو هەڵبژاردە تەنها دوو جار ڕووبەڕووی یەک بونەتەوەو فەرەنسا توانیویەتی هەردوو یاریەکە بباتەوە کە لە قۆناغی پێش کۆتایی یۆرۆی ساڵی ١٩٨٤ و ٢٠٠٠ بوو.

یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناوبژیوانی ئینگلیزی مارک کلاتنبێرگی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە داناوەو کەناڵی بین سپۆرتیش کە مافی گواستنەوەی یاریەکەی هەیە بە شێوەیەکی یاسایی چوار کۆمێنتاری بەتوانای بۆ یاریە تەرخان کردووە کە بریتین لە{یوسف سەیف و علی محەمەد علی و عسام شەوالی و علی سعید الکعبی).



hamataqana
Top