کانتی لە خولی چینی داوا کراوە

کانتی لە خولی چینی داوا کراوە
کانتی لە خولی چینی داوا کراوە
دوای پێشکەش کردنی ئەو ئاستە بەرزە لە یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا نگولۆکانتی ئەستێرەی یانەی لیستەرسیتی ئینگلیزی و ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە چەندین یانەوە گرێبەستی پێشکەش کراوە بۆ ئەوەی بیبەنە ریزی یانەکانیان، رۆژنامەکانی بەریتانیاش ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا گرێبەستێکی گەورە پێشکەش بە کانتی کراوە لەلایەن یانەیەکی چینیەوە بۆ ئەوەی کانتی لە خولی ئینگلزییەوە روو بکاتە خولی چینی ، یانەی شەنگەھای چینی ئامادەیە بڕی ٤٥ملیۆن دۆلار بۆ ئەم یاریزانە دابین بکات لە ئەگەری ھاتنی بۆ ریزی یانەکە ئەویش لەسەرداوای ڕاھێنەری سوێدی و یانەکە ئەریکسۆن داوای ئەم یاریزانە کردووە جگە لەم یانە چینینە ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و پاریس سان جێرمان و یۆڤانتۆس کێبرکێ بەدەستھێنانی ئەم یاریزانە فەرەنسیە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن لە وەرزی نوێ لە ریزی یانەکانیان یاری بکەن، ھەر چەندە ریال مەدرید و مان یونایتد کێبرکێ پوگبا دەکەن بۆیە یانەی خانمە پیرەکە دەیەوێت شوێنی پوگبا بەم یاریزانە پڕ بکاتەوە لە ھاوینی ئەمساڵ ، یانەی شەنگەھای ھەموو ھەولێک دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێ ئەم یاریزانە بەتوانایە بباتە ریزی یانەکەی و خولی چینیشی زیاتر پێ بەھێز بکات، بەڵام تاکو ئێستا کانتی لەم بارەیەوە ھیچ روون کردنەوەیەکی نەداوە کە ئایا لە وەرزی نوێ دەچێتە کام یانە و درێسی کام یانە لە خولە ئەوروپیەکان دەپۆشێت.
کارزان کانەبی
Top