ئەمشەو چاوەکان لەسەرپاریسە
بڕیارە ئەمشەو لە کاتژمێر ١٠ بە کاتی ھەرێمی کوردستان لە یاریگای دی فرانس لە پاریسی پایتەختی وڵاتی فەرەنسا لە یاری فینالی جامی یۆرۆی ئەوروپای ٢٠١٦ ھەردوو ھەڵبژاردەی فەرەنسای خاوەن یاریگاو ھاندەران و پورتوگالی تامەزۆری نازناو ڕووبەرووی یەکتری دەبنەوە بۆ ئەم یارییەی ئەمشەو کوڕانی دیشامپ چاوی لەسەر ھەریەک لە ئەستێرەکانی یانەکەی گریزمان و پوگبا و پایت بۆ ئەوەی بتوانن بە پاڵپشتی ھاندەران و یاریگاو لەبەر چاوی سەرۆکی وڵاتەکەیان نازناوەکە ببەنەوە و خۆشی بخەنە نێو دڵی ھاندەرانیان و مێژوو بۆ خۆیان بنوسنەوە دوای ئەوەی لە یاری ڕابردوو پاڵەوانی جیھانیان لە زەویدا کە بڕینی ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بوو کە بەربژێری بەدەستھێنانی نازناوەکە بوو، ھەڵبژاردەی پورتوگالیش بە پشت بەستن بە ئەزموون و ھەریەک لە ئەستێرەکانی تیپەکەی کریستانۆ رۆناڵدۆ و لویس نانی و ریناتۆ ڕووبەرووی گەورەترین ھەڵبژاردەی جیھان و خاوەن یاریگا دەبنەوە بۆ ئەم یارییەش پورتوگالییەکان بەھیوای ئەوەین ئەم نازناوە ببەنەوە لشبۆنە و ئەوە بەلسێمینن کەوا ھەموو کات ئەوان بە شێری ئەوروپا و بەرازیلی ئەوروپان و نایانەوێ بەدەستی بەتاڵ بچنە دەرەوە بۆیە ھەردوو تیپ ئەوروپەری ئامادە باشیان کردووە بۆ بەرز کردنەوەی نازناوەکان، لە ئێستاشدا سەرجەم چاوەکانی راگەیاندن و بینەرەکان لە پاریسە کە ئایا ئەم شەو چی دەگوزەرێ لەم یارییە و کێ گرەوەی سەرکەوتن دەباتەوە لەم یارییە.
کارزان کانەبی
