دواجار داهاتووى پۆگبا ئاشكرابوو

دواجار داهاتووى پۆگبا ئاشكرابوو
پۆڵ پۆگباى فه‌رنسى و یاریزانى یانه‌ى یۆڤێنتۆسى ئيتاڵى پاش كۆتایهاتنى پاڵه‌وانێتى یۆرۆ بڕیار له‌ داهاتووى خۆى ده‌دات.

به‌ پێى هه‌واڵێكَى ماڵپه‌رى فیچاخیس، پۆگبا بڕیاریداوه‌ له‌ پاش كۆتایهاتنى یۆرۆ به‌ره‌و شارى مانچێسته‌ر گه‌شت بكات تاوه‌كو گرێبه‌سته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌ سوره‌كان ئیمزا بكات و به‌ گرێبه‌تستێكى مێژووى درێسى یۆنایتد بپۆشێت.

به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و ماڵپه‌ره‌، یۆنایتدو پۆگبا ماوه‌یه‌كى زۆره‌ گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن و پێشبینى ده‌كرێت به‌ ئیمزا كردنى گرێبه‌سته‌كه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ ببێته‌ گرانترین یاریزانى جیهان.




hamataqana
Top