گۆتزە دەچێتە خولی ئینگلیزی

گۆتزە دەچێتە خولی ئینگلیزی
گۆتزە دەچێتە خولی ئینگلیزی
ماریۆ گۆتزەی یاریزانی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە لە خولی ئەڵمانیا و لە ریزی یانەی باڤاری بەردەوام نابێت، رۆژنامەکانی ئەڵمانیا ئەوەیان ئاشکرا کردووە کەوا ماریۆ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ئارەزووی بەردەوامی یاری کردنی نییە لە ریزی یانەی باڤاری پاڵەوانی خولی ئەڵمانیا گۆتزەی تەمەن ٢٥سال ئەوەی ئاشکرا کردووە کە حەز بە یاری کردن ناکات لە ژێر دەستی ئەنچلۆتی ڕاھێنەری تازەی یانەی باڤاری لە دوای رۆیشتنی میختاریانی یاریزانی یانەی دۆرتمۆند بۆ یانەی مان یونایتد یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی لە رێگەی رۆژنامەکانی ئەو ولاتە ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە ئارزوی گرێبەستکردن دەکەن لەگەڵ ماریۆ یانەی تۆتنھامیش ھەوڵی بەردەوامیان داوە بۆ ڕازی کردنی گۆتزە وناوبراویش حەز بە یاری کردن دەکات لە خولی ئینگلیزی ئەم یانەیە بڕی ٢٠ملیۆن جونەیی ئیستەرلینی بۆ داناوە یانەی لیڤەرپوولیش لە رێگەی کلوپی ڕاھێنەر حەز بە ھێنانی ئەم یاریزانە دەکاتە.
کارزان کانەبی
Top