رۆنالدۆ بالۆن دۆری مسۆگەر كردوە
رۆناڵدۆ كه له وه‌رزى ئه‌مساڵ بووه گۆڵكارى مێژووى ریال مهدریدو خولى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و شه‌وى رابردووش گۆڵكارى مێژووى یۆرۆى گرته‌وه له هه‌ر كاتێك له پێشووتر له ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌و ناسناوه تاكه كه‌سیه نزیك بۆته‌وه.
رۆژنامه‌كانى لاگازیتاو ئاس و ماركا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه په‌ڕه‌ى یه‌كه‌مى رۆژنامه‌كانیان دڵنیایى كردنه‌وه‌ى هانده‌رانه لهدهستهبهركردنى ئه‌و تۆپه بۆ رۆناڵدۆ له وه‌رزى ئه‌مساڵ.
دڵنیایى ئه‌و رۆژنامانه بۆ هانده‌رانى رۆناڵدۆ پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردووههڵبژاردهى نیشتیمانى پۆرتوگال پلیتى یه‌كه‌مى سه‌ركه‌وتنى بۆ یارى فیناڵى پاڵه‌وانێتى یۆرۆى ئه‌مساڵ مسۆگه‌ر كرد پاش بردنه‌وه‌ى له هه‌ڵبژارده‌ى ویڵز.
پۆرتوگال توانى به دوو گۆڵى بێوه‌ڵام له یه‌كه‌م یارى نیوه‌ى كۆتایى له وێڵز بباته‌وه‌و یه‌كه‌م پلیتى سه‌ركه‌وتن بۆ یارى فیناڵ ده‌سته‌به‌ر بكات و چاوه‌ڕوانى براوه‌ى ئه‌ڵمانیاو فه‌ره‌نسا بكات.
hamataqana
