راهێنەرێكی توركی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر

راهێنەرێكی توركی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر
وا بریارە دوای جەژنی رەمەزانی پیرۆز دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی بریاری دەستنیشانكردنی راهێنەری یانەكە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی عێراق دەستنیشان بكەن.
چەندین پالێوراو هەیە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەكە، بەڵام راهێنەرێكی توركی پاڵێوراوی سەرەكییە.
چۆشكان دمیر باكان ب( ئیمبراتۆر) لە توركیا ناسراوە تەمەنی 61 ساڵە و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی توركیا بووە و یەكێكە لە راهێنەر ناسراوەكانی توركیا و توانیتی سێ جار نازناوی خولی پلە یەكی توركیا بە دەستبهێنێت و لە خولی پلە نایابی توركیا ئەنجامی باشی لەگەڵ یانەكان بە دەستهێناوە.
و راهێنەرایەتی یانەكانی (ئەس كەیازی، ساكاری سپۆرت، ئەلەنیا سپۆرت، ماڵتایە سپۆرت، ئیشكهشیری سپۆرت، دیار بەكر سپۆرت، ئەنتاڵیا سپۆرت، تاڤشانێڵت لانێت سپۆرت، ئیستنبۆڵ سپۆرت، ئامەد سپۆرت، ئاڵازگ سپۆرت).
تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەك لەگەڵ راهێنەری ناوبراو نەكراوە، بەڵام پالێوراوێكی بەهێزە بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتی یانەكە.
چۆشكان خاوەن براونامەی پرۆفیشناڵە لە بواری راهێنەرایەتی، كە ئەمە دوامین بروانامەی راهێنەرایەتیە لەسەر ئاستی جیهان.
رێبین رەمزی
Top