بریاری زیندانی بۆ لیۆنێل مێسی دەركرا

بریاری زیندانی بۆ لیۆنێل مێسی دەركرا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی 21 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا رایانگەیاندووە، بەهۆی نەدانی باجەوە لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی 21 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا و ئەم هەواڵەش مێدیاکانی ئیسپانیا و جیهانی تەنیووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیک لەیانەی بارسێلۆناش هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە بەهۆی خۆ دزینەوە لە باج دادگایەکی ئیسپانیا بڕیاری زیندانیکردنی مێسیی دەرکردووە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی رایگەیاندووە، تەنیا مێسی یەکجاری دیکە دەتوانێت تانە لە بڕیارەکە بدات بۆ ئەوەی دادگا بە بڕیارەکەیدا بچێتەوە.

بڕیاری زیندانیکردنی مێسی دوای ئەوە دێت چەندینجار یاریزانەکە چووەتەوە بەردەم دادگا و پێشتر رایگەیاندووە باوکی بێ ئاگاداری ئەو کارەکانی ئەنجامداوە.

دوای ئەم بڕیارەی دادگاش بەشێکی مێدیایاکان بەگاڵتەوە نووسیوویانە مێسی دوو ساڵ پشوو دەدات.



hamataqana

Top