مۆرینیۆ لە یەكەم كۆنگرە دەستی بە هێرشكردن كرد

مۆرینیۆ لە یەكەم كۆنگرە دەستی بە هێرشكردن كرد
خۆسێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی وەک راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی پێشکەش بە مێدیاکان کرا، یەکەم کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەست و بەچەند لێدوانێكی ئاگرین و هەڕشەئامێز هاتەوە مەیدان.

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا مۆرینیۆ گوتی "دەمەوێ مەشقی ئەم یانەیە بدەمەوە و دەشمەوێ لەم وڵاتە بێمنمەوە، دەمەوێ لە خولی ئینگلیزی کاریراهێنەرایەتی بکەم و نازناو بەدەستبهێنم، بەڵام بەداخەوەم کە بەشداری لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ناکەین لەم وەرزەدا، لەوەش ناترسم کە بڵێم دەمەوێ ژمارە و ریکۆردەکانی سێر ئەلێکس فێرگسۆن دووبارەبکەمەوە و جارێکی دیکە لە خولی یانە پاڵەوانەکان یاری بکەینەوە، من زیاتر لە 130 رووبەڕووبوونەوەم کردووە لەو خولەدا، رەنگە زیاتر یانیش کەمێک کەمتر بێت لەوەی فێرگسۆن".

مۆو، جێگای لویس ڤان خالی گرتەوە، ئەو راهێنەرەی لە وەرزی رابردوودا تەنیا جامی یەکێتی ئینگلیزی بەدەستهێنا، لە گرنگترین لێدوانیدا توانجی لە راهێنەرانی رکابەریدا و گوتی هەندێک راهێنەر هەن 10 ساڵە پرێمەرلیگیان نەبردووە.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا راهێنەر پۆرتوگالییەکە ئەوەی راگەیاند لە خولی ئینگلیزی ئەمساڵدا، هەندێک راهێنەر هەن کە نزیکەی 10 یان 15 ساڵە نازناوەکەیان نەبردووە، تێشیدایە کە هەرگیز ئەو نازناوەی نەبردووە، بەڵام من بەر لە ساڵێک پرێمەرلیگم بردەوە.

سەبارەت بەوەی کە رایان گیگزی ئەفسانەی یانەکە لە چەند رۆژی رابردوودا و دوای نزیکەی 25 ساڵ مانچێستەری جێهیشت مۆرینیۆ خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت.

راهێنەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی" من خۆم لە بەرپرسیارێتی نادزمەوە، بەڵێ هۆکار بووم لە رۆیشتنی رایان گیگز لە یانەکە، چونکە ئەو خۆی بۆ ئەوە دانابوو کەببێتە راهێنەری مانیو نایتد، یانەکەش ئەو بەرپرسیارێتییەیان بەمن سپارد.

خۆسێ دۆسانتۆس فێلێکس مۆرینیۆ، دوای ئەوەی راهێنەرایەتی یانەکانی پۆرتۆ، چێڵسی، ئینتەرمیلان، ریال مەدریدی کرد، جارێکی دیکە گەڕایەوە پرێمەرلیگ، بەڵام ئەمجارە ئەرکەکەی ئاسان نابێت لەکاتێکدا زۆرینەی یانەکانی پرێمەرلیگ هەوڵی بەزرکردنیان دەدەن.



hamataqana
Top