لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە ئەو دووجار دڵخۆشە

لە لێدوانێكیدا رایگەیاند كە ئەو دووجار دڵخۆشە
پۆڵ پۆگبا، یاریزانی هێلی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یوڤێنتۆسی ئیتالی دڵخۆشی خۆی بەتۆمارکردنی یەکەم گۆڵی لە یۆرۆی 2016 دا راگەیاند.

پۆگبا لە لێدوانێکیدا دوای یارییەکە بە سکای سپۆرتی راگەیاندووە، توانیمان پێنج گۆڵ تۆماربکەین و زۆر دڵخۆشم بەوەی پێشکەشمانکرد.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا پۆڵ گوتی، ئەمڕۆ بۆ من رۆژێکی زۆر دڵخۆشکەرە، یەکەم بەبۆنەی ئەو بردنەوەیە گەورەیە، دووەمیش توانیم یەکەم گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکەدا تۆماربکەم.

لە وەڵامی پرسیارێکدا ئایا ئەو بردنەوەیە پەیامێک بووە بۆ ئەڵمانیا؟ پۆگبا گوتی" ئێمە لەسەر یاریگای خۆمان یاری دەکەین، یارییەکەی بەرامبەر ئەڵمانیاش زۆر بەهێزدەبێت.

هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناخی هەشتی یۆرۆی 2016 بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئایسلەندای بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی و رۆژی پێنجشەممە رووبەڕووی ئەڵمانیا دەبێتەوە.



hamataqana
Top