فەرەنسا ناوی چووە نێو مێژووی یۆرۆ

فەرەنسا ناوی چووە نێو مێژووی یۆرۆ
لەدوا یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا ، هەڵبژاردەی فەرەنسا بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی ئایسلەندا بە ئەنجامی (5 – 2) ناوی چووە نێو مێژووی پاڵەوانیەتییەكە".

پێنج گۆڵەكەی فەرەنسا یاریزانان (ئۆلیڤیە جیرۆ(2) گۆڵ و پۆل پۆگبا و دیمیتری بایت و ئەنتوان گریزمان) تۆماریانكرد ، دوو گۆڵەكەی ئایسلەندا یاریزانان (سیگۆرسۆن و بیركیر بیارناسون) تۆماریانكرد".

بەم بردنەوەیە فەرەنسا چووە قۆناغی پێشكۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا و رۆژی پێنجشەممە رووبەرووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەبێتەوە".

كەڵەشێرەكان بوونە یەكەم هەڵبژاردە لەمێژووی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا لە گێمی یەكەم چوار گۆڵ لەسەر یەكتر تۆماربكات".



hamataqana
Top