مانچستەر سیتی بۆندێكی گەورە پێشكەشی بەرشلۆنە دەكات

مانچستەر سیتی بۆندێكی گەورە پێشكەشی بەرشلۆنە دەكات
رۆژنامەیەكی بەریتانی بڵاوی كردەوە یانەی مانچستەر سیتی بۆندێكی ئامادەكردووە و دەیەوێت پێشكەشی یانەی بەرشلۆنە بكات تا تواناكانی ئەستێرەیەكی ئەو تیپە بەدەستبهێنێت".

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاوی كردەوە ، گواردیۆلا داوای لە ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی كردووە بۆندە ئامادەكراوەكە پێشكەشی یانەی بەرشلۆنە بكەن تا لویس سوارێزی ئۆروگوایی بگوازنەوە یاریگای (ئیتیحاد)".

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت : " گواردیۆلا بە ئاستی سوارێز سەرسامە و دەیەوێت لە وەرزی نوێ بیكاتە هێرشبەری تیپەكەی و لە پاڵ ئەستێرەكانی یاری پێبكات".

رۆژنامەی میرەر لەبارەی بڕی ئەو پارەیەی كە مانچستەر سیتی ئامادەی كردووە دەڵێت : " بۆ رازیكردنی ئیدارەی بەرشلۆنە ، مان سیتی بڕی (100) ملیۆن یۆرۆی ئامادەكردووە".



hamataqana
Top