بە فەرمی ... پاریس سان جێرمان یاریزانێکی تری هێنایە ریزەكانیەوە

بە فەرمی ... پاریس سان جێرمان یاریزانێکی تری هێنایە ریزەكانیەوە
یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بەفەرمی تۆماس مونیری بەرگریکاری هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی کلۆپ بروجی بۆ ماوەی 4 ساڵ هێنایە ریزەکانیەوە.

ئەمەش بووە سێیەم گرێبەست لەم هاوینەدا پێشتر پاریس هەریەک لە گریگۆرز کریچوڤیاکی پۆڵەندی و یاریزانی یانەی سیڤییا و حاتم بن عەرەفەی فەڕەنسی کڕیبوو.

لەدوای ئەوەی پەیوەندی بە پاریسەوە کرد مونیر بە سایتی فەرمی یانە نوێکەی وت: "من زۆر دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە پاریسەوە کردووە و سەربەرزیشم، چونکە ئەم یانەیە چەندین یاریزانی گەورەی تێدایە".

وتیشی: "لەبەر ئەوە رووم لە پاریس کرد چونکە دەمەوێت لە داهاتوودا ئاستم باشتر بکەم و نازناوی گەورە بەدەست بهێنم، زۆر بەپەرۆشم بۆ ئەوەی یەکەم یارییم بە درێسی پاریسەوە بکەم".



hamataqana
Top