سەرۆکی ئایسلەندا لە ناو ھاندەران بوو
دوای ئەوەی دوێن شەو لە میانی یارییەکانی قۆناغی ھەشتەمی جامی یۆرۆی فەرەنسا ھەڵبژاردەی ئایسلەندا ڕووبەرووی ھەڵبژاردەی فەرەنسا بووە لەم یارییەشدا ھەڵبژاردەی فەرەنسا بڕاوە بوو بە ئەنجامی(٥-٢)گۆڵ، ئجیۆنی سۆرلاکیسۆ یۆھانیسۆن سەرۆکی وڵاتی ئایسلەندا لە ناو ھاندەرانی وڵاتەکەی ھانی یاریزانان و تیپەکەی دەدا بۆ ئەوەی بتوانن سەرکەوتوو بن ، ئەم سەرۆکە ئامادە نەبوو بچێتە نێو سەرۆکەکانی جیھانی بەڵکو لەگەڵ ھاندەرانی ولاتەکەی ھەڵدەستایەوە و چەپلەی لێ دەدا و ھانی تیپەکەی دەدا بۆ ئەوەی ورەیەکی بەرزیان پێ بەخشێ و بتوانن سەرکەوتن بەدەست بھینینن، ئەوە یەکەم سەرۆکە لە جامی یۆرۆی فەرەنسا بەم شێوەیە دەربکەوێت سەرەنجی راگەیاندنەکانی جیھانی بۆ لای خۆی ڕاکێشابوو.
کارزان کانەبی
