کۆچی یاریزانە کوردەکان دەستی پێکرد

کۆچی یاریزانە کوردەکان دەستی پێکرد
کۆچی یاریزانە کوردەکان دەستی پێکرد
دوای ئەوەی ئەم قەیرانە داراییەی سەختەی کە رۆی لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان کردووە ماوەی دووساڵ دەبێت یانەکانی کوردستانیش نەیانتوانیوە پارەی پێویست بۆ یاریزانە ئەستێرە کوردەکانی یانەکانیان دابین بکەن، لە ئێستاشدا بەھۆی داوای کرای زۆری یانەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ یاریزانە کوردەکان و پێدانی گرێبەستی شایستە بۆ یاری کردن لە خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی یاریزانە کوردەکان روو لە باشوری عێراق دەکەن، ھەردی سیامەند یاریزانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کوردستان و عێراق و دلی بەرگری یانەی وەرزشیی ھەولێر دوای ھاتنی چەندین گرێبەست بۆ ئەم یاریزانە لە کۆتایدا بڕیاری دا بۆ وەرزی نوێ خولی عێراقی یاری لە ریزی یانەی مینای بەسرا بکات، لەم بارەشەوە ھەردی سیامەند بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بەلێ بە فەرمی گرێبەستم لەگەڵ یانەی مینای شاری بەسرا لە باشوری عێراق مۆرکردوە ، ھەر چەندە من چەند گرێبەستی ترم ھەبوو کە بچم بۆیان یاری بکەم بەتایبەت بۆ ھەریەک لە یانەکانی شورتە ونەفتی وەست کە ئەوانیش پەیوەندیان بە من کردبوو بۆ ئەوەی من بچمە ریزی ئەوان ، بەڵام دوای گفت و گۆکردنم بۆمن یانەی مینا لەوانی تر باشتر بوون و گرێبەستەکەشم بۆ ماوەی یەک وەرز دەبێت، لە بارەی بڕی گرێبەستەکەی ھەردی گوتیشی " گرێبەستەکەم خراپ نییە و ھەوڵیش دەدەم ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەم لەگەڵ یانەی مینا لە خولی عێراقی ، لەبارەی دەست بەرداربوونیشی لە یانەی ھەولێر ھەردی گوتی" یانەی ھەولێر ھەمیشە لە ناو دڵمانە بەڵام ئیدی ئەوە ژیانی پیشەگەرییە و یاریزان بە دوای بژێودەگەرێن، یانەکانی کوردستان لە قەیرانی دارایی سەختدان و بەھیوای ئەوەشین بتوانین ئاستی باش پێشکەش بکەن و ناوی خۆمان و کوردستانیش بەرز بکەینەوە لە ریزی ئەم یانانە.

کارزان کانەبی
Top