تالیبە سوریش داوا کراوە

تالیبە سوریش داوا کراوە
تالیبە سوریش داوا کراوە
لەگەڵ ئەوەی لە ئێستاوە بازاری کڕین و فرۆشتنی یاریزانان دەستی پێکردوە یانە بەشداربووەکانی ھەریەک لە خولەکانی نایابی عێراق و نایابی کوردستان و خولی پلە یەکی کوردستان و عێراق کەوتونەتە خۆیان بۆ خۆ بەھێزکردن بۆ وەرزی نوێ دەستپێکی خولەکان یاریزانانیش لە ئێستادا کامە یانە باری دارایی باشتر و بڕی گرێبەستی گران بەھا دابنێت بۆ یاریزانان روو لەم یانەیە دەکەن، تالیب رەقیب یەکێک لە یاریزانە بەتواناکانی یانەی پێشمەرگەی ھەولێرو بگرە لەسەر ئاستی کوردستانیش لە ھێلی ناوەڕاست رۆلی کاریگەری ھەیە لە یانەکان وەرزی ڕابردوو لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی ھەولێر توانی پلەی دووەمی خولی نایابی کوردستان بەدەست بھێنێت لە ئێستاشدا تالیبە سوور لە ھەوڵی دۆزینەوەی یانەیەکی باشە بۆ وەرزی نوێ لەم بارەشەوە تالیب رەقیب بە گۆڤاری گوڵانی راگەیاند گوتی" تاکو ئێستا بڕیاری ئەوەم نەداوە لەگەڵ چ یانەیەک رێکبکەوم بۆ وەرزی نوێ خولەکانی تۆپی پێی ، چونکە یانەی پێشمەرگەی ھەولێریش باری دارایی خراپە تاکو ئێستا دیار نییە کە وەرزی نوێ چ بەرنامەیەکیان دەبێت بۆ خولی کوردستان چونکە وەرزی ڕابردوو نیازیان ھەبوو بەشداری نەکەن چونکە باری دارایی تیپەکە نا جێگیر بوو بۆیە ئەوان نەیاندەویست شەرمەزاری یاریزانان بن ، ئەمساڵیش نازانم چی دەبێت ئایا پارە پەیدا دەکەن بۆ یاریزانان یاخود نا چونکە لە ئێستادا یاری کردن یاریزانان ھەمووی پارە و گرێبەستە، لە بارەی ھاتنی گرێبەستیش بۆی ، سورە گوتیشی " بە فەرمی پێم نەوتراوە لەلایەن یانەکان بەڵام وەکو کەس پێم گوتراوە زۆریش لە کەسەکانی یانەکان ئەویان پێ راگەیاندوومە کە بچم بۆ یانەکانی ئەوان یاری بکەم، بۆیە منیش جارێک ھیچ بڕیارێکم نەداوە ھەوڵدەدەم بڕیارێکی باش لە ئایندەیەکی نزیک بدەم بۆ پاشەرۆژی وەرزشی خۆم.
کارزان کانەبی
Top