بزانە بالۆتێلی داوای چی دەكات ؟
بالۆتێلی تەمەن (25)ساڵ دوو وەرز بەرلە ئێستا پەیوەندی كرد بەیانەی لیڤەرپول ، بەڵام نەیتوانی هیچ شتێك لەگەڵ ئەو یانەیە بكات و بەشێوەی خواستن گەرایەوە یانەی ئەیسی میلان ،جارێكی تر شكستی هێنا لەگەڵ رۆسەنێری بۆگەرانەوەی ئاستی جارانی.
لە لێدوانێكیدا رۆژنامەی كورێری دیلۆ سپۆرت بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت : لە ساڵەكانی رابردوو هیچ شتێكم نەكردووە ، توانام هەیە بمە باشترین یاریزان ئەگەر نرخی خۆم بزانم ، بەڵام بەم نزیكانە بەتەواوی دەگەرێمەوە.
لە كۆتایدا دەڵێت دەمەوێت خەڵاتی تۆپی زێرین بەدەست بهێنم ، بەدڵنیایەوە هەموو لایەك گاڵتە بەمە دەكەن ،گوای ئەو ئاستەی خراپەی لە دوو وەرزی رابردوو پێشكەشم كرد ئێستا سوودم لە هەڵەكانی خۆم بینیوە لەبەردەمم هەڵێكی باش هەیە بۆئەوەی جارێكی تر بگەرێمەوە.
hamataqana
