دواجار كانتی بریاری كۆتاییدا

دواجار كانتی بریاری كۆتاییدا
به‌ شێوه‌ى كۆتایى نگۆلۆ كانتى فه‌ره‌نسى و ناوه‌راستكاری یانه‌ى لیسته‌ر سیتى ئێنگلیزى بریارى به‌جێهێشتنى ریزه‌كانى یانه‌كه‌ى ده‌ركرد.

به‌ پێى هه‌والێكى رۆژنامه‌ى ( ته‌له‌گراف)ـى بریتانى ، كانتى له‌ رۆژانى رابردوو به‌ هاورێكانى گوتووه‌ له‌ وه‌رزى داهاتوو ده‌یه‌وێت بچێته‌ چێلسى و ماڵئاوایى له‌ لیسته‌ر بكات و ئه‌و داوایه‌شى به‌ به‌رپرسانى لیسته‌ر راگه‌یاندووه‌.

به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ جگە له‌ چێڵسى یانه‌كانى ریال مه‌دریدو یۆڤێنتۆس و ئارسێناڵیش هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا.



hamataqana
Top