لە گواستنەوەی هاوینەدا مێرنگی دووەم گرێبەستی راگەیاند

لە گواستنەوەی هاوینەدا مێرنگی دووەم گرێبەستی راگەیاند
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گرێبەستکردنی لەگەڵ سێرجیۆ دیازی تەمەن ١٨ ساڵدا کۆتایی پێهێنا.

دیازی پاراگوایی بەیەکێک لە دیارترین یاریزانە بەهرەمەندەکانی ئەمریکای باشوور دادەنرێت و لە یانەی سیرۆ پۆرتینۆ یاریدەکات.

ئەو یاریزانە لە ماوەی رابردوودا خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیی تۆلۆنی بەدەستهێنا کە پێشتر یاریزانە گەورەکانی وەک زیدان لە 1991 و بێکهام لە 1995 و رۆناڵدۆ لە 2003دا بەدەستیان هێنابوو.

یانەی ریال مەدرید پاش چاودێریکردنی ئەو یاریزانە بۆ چەند وەرزێک، کۆتایی بە رێوشوێنەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ دیازدا هێنا.

بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە رایگەیاندووە دیاز هەموو شتێکی بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدریدەوە کۆتایی پێهێناوە و سەرەتاش لەگەڵ سۆلاری راهێنەری کاستیادا دەست بەیاریکردن دەکات.

بەڕێوەبەرەکە دووپاتیکردووەتەوە کارکردن بە نهێنی هۆکاری سەرکەوتنی گرێبەستەکە بووە و نەیانهێشتووە هیچ هەواڵێک لەو بارەیەوە بگاتە لای رۆژنامەکان.

رۆژنامەی مارکا دەڵێ دیاز بە ئاگوێرۆی نوێ بەناوبانگە و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی 6 ساڵە لەگەڵ ریال مەدرید.



hamataqana
Top